plus4
berî 1 saet
حەلبوسی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە
بڕیارە سبەی پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، حەلبوسی لەگەڵ لێپرسراوانی هەرێم کۆببێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی پرسی ناوخۆیی ناوچەکە دەکەن.
ئەم سەردانەی حەلبوسی دوای سەردانەکانی مەسرور بارزانی دێت بۆ بەغداد و کۆبونەوەی لەگەڵ حەلبوسی بۆ دوو جارو پاشان داوای لێکرد ئەویش سەردانی هەولێر بکات.
لەماوەی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان حەلبوسی و پارتی ئاڵۆزی زۆری بەخۆوە بینی و هەردوولا چەندین تۆمەتیان ئاڕاستەی یەک دەکرد.




