ئةنجومةني باريزكاي كركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

 

لەسەرەتای ئەمساڵەوە کە 7 مانگ دەکات، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تەنها 6 دانیشتنی ئەنجامداوە.
 
ئەمساڵ 2026 یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنەکە لە رۆژی 18-2-2026 رێکخراوە کە تێیدا ماددەی 38 لەپەیڕەوی ناوخۆ گۆڕدراوە، دانیشتنی هەفتانەی ئەنجومەن کراوەتە دوو هەفتە جارێک.
 
کەچی لەو کاتەوە کە زیاتر لە 5 مانگ دەکات تەنها 5 دانیشتنی تر ئەنجامدراوە..!!
 
رۆژی 17-4-2026 ئەنجومەنی پارێزگا (3) دانیشتنی یەک لەدوای یەکی رێکخستووە بۆ ئاڵۆگۆڕی پۆستی پارێزگارو جێگرەکەی و قایمقامی ناوەندو ناحیەی قەرەهەنجیر.
 
رۆژی 6-5-2026 ئەنجومەنی پارێزگا دانیشتنی ژمارە (20)ی رێکخستووە، پارچەیەک زەوی بۆ رۆژنامەنوسان تەرخانکردووە لەگەڵ دوو بڕیاری دیکە ( پشت بەستن بە فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتەجێبون لەگرێبەستە 7 هەزارییەکە، ئاگۆڕی هەر بەڕێوەبەرێک زیاتر لە چوار ساڵە لەسەر کورسییە)
 
رۆژی 2-6-2026 دوایین دانیشتنی کردووە ( دانیشتنی ژمارە 21 ) تێیدا هۆبەی موختارەکانی لەهەیکەلییەتی ئەنجومەن زیادکردووە، دەنگیش دراوە گۆڕانکاری لەپەێرەوی ناوخۆ بکرێت.
 
ئەمڕۆ 54 رۆژ بەسەر دوا دانیشتندا تێدەپەڕێت، سەرەڕای قەیرانی (بەنزین و ئاو و گاز و کارەبا) کەچی ئەنجومەن تاوەکو ئێستا هیچ دانیشتنێکی نییەو چەند ئەندامێکیش شەوان لەلایڤی تیکتۆکدا دەبینرێن کە توڕەیی خەڵکی لێکەوتوەتەوە.
 
هەر دانیشتنێکی ئەنجومەنەکە بۆ ئەمساڵ لەسەر حکومەت و میلەت، 41.500.000 ( چل و یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار ) کەوتووە.
 
چونکە هەر ئەندامێکی ئەنجومەن موچەکەی لەنێوان 2.600.000 بۆ 2.750.000
 
تەواوی موچەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە 16 ئەندامن، زیاترە لە 291.200.000 ( دوو سەدو نەوەدو یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار )
 
دوو ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە 21 دانیشتنەکەی ئەنجومەندا تەنها لە (1) دانیشتن ئامادە بونە و راکان جبوریش لە (2) دانیشتن.. بەڵام موچەی تەواو وەردەگرن.