تەلەفۆن
plus4
berî 2 meh

تەلەفۆنی نۆرماڵ دەگەڕێتەوە ماڵەکانمان

 

کۆمپانیای پەیوەندی و زانیاری رایگەیاند، دوای دابڕانێکی دورودرێژ، لەئێستادا تاوتوێی پلانێک دەکەن بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی خزمەتکوزاری تەلەفۆنی نۆرماڵ لە عێراق.

یاسین عەلی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئالییەتی کارپێکردنەوەی تەلەفۆنی نۆرماڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تایبەتمەند دەبێت و دەبەسترێتەوە بە سیستمی فایبەر ئۆپتیک ( کێبڵی تیشکی) و راوتەری ئینتەرنێتی ماڵان.