ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
وەزیری نەوتی عێراق وەک ئاماژەیەک بۆ رازیبون بە پێشنیازەکەی تورکیا بە نوێکردنەوەی رێککەوتنی هێڵی کەرکوک- جەیهان، وتی: هێڵی (بەسڕە- جەیهان) و (بەسڕە، حەدیسە- بانیاس) دروست دەکرێن.
هاوکات تۆم باراک نێردەی تڕەمپ بۆ سوریاو عێراق رایگەیاند: عێراق لەبەردەم هەلێکی زێڕینە بۆ سەرکردایەتی تۆڕێکی ئەقلیمی کە کەنداو و سوریا و تورکیا و میسڕ لەرێگەی پڕۆژەی وزەو کارەبا و گواستنەوەو بازرگانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
وتیشی، ئەگەر جێبەجێ بکرێت ئەوە دەبێتە هۆی سەقامگیری وەڵات و داواشیکرد هەموان پشتیوانی ئاراستەی ئابوری حکومەت بکەن.
لەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری وزەی تورکیا رەتیکردەوە رێککەوتنەکەی کەرکوک- جەیهان بەشێوازەکەی 53 ساڵی رابردوو درێژبکەنەوەو باسی لەفراوانکردنی رێککەوتنەکە کرد بۆ بەسڕەو دواتر کەنداو، داواشیکرد بۆڕییەکی غازیش لەگەڵیدا لێبدرێت بۆ گواستنەوەی غازی قەتەڕ.




