ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 3 saet
ئەم بەرەبەیانییە لەقەزای خورماتوو دووبارە بویەوە و دز چونەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەكی كورد كە خۆی و هاوسەرەكەی مامۆستان.
كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، مامۆستا هەڵكەوت و هاوژینی بۆ نوێژی بەیانی هەستاون، دەبینن دوو كەسی دەمامكدار وا لەنێو ماڵەكەیانن.
سەرەتا دەمامكدارەكان خۆیان بە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەناسێنن، بەڵام مامۆستا هەڵكەوت بڕوایان پێناكات و پەلاماریان دەدات.
دەمامكدارەكان دەمانچە رادەكێشن و بەچەقۆیش مامۆستا بریندار دەكەن، دواتریش كەلەپچەی لێدەدەن.
پێی دەڵێن: ئێمە دزین، هەرچیتان هەیە بەخۆشی بیخەنە بەردەستمان ئەگینا ئەتانكوژین.
بڕی 5 ملیۆن دیناریان دەبێت، دەیبەن و سویچ ئۆتۆمبێلەكەشیان لێ وەردەگرن كە لەجۆری لاندگرۆزەر بووە، دەیبەن و بۆی دەرەچن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلەكە لەنێوان هەردوو قەزای خورماتوو- داقوق دۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتا دزەكان نەناسراونەتەوە.




