رێنمایی بۆ حەج
plus4
berî 1 saet

دەستەی حەج و عومرەی عێراق مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە پێشکەشکردن بۆ حەج بڵاوکردەوە

 

دەستەی حەج و عومرەی عێراق مەرج و ڕێنمایییەکانی پێشکەشکردن بۆ تیروپشکی حەج لە عێراق بۆ ساڵەکانی (2027، 2028، 2029، 2030) بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە:-

🔸تەمەن: لە پێشینە بۆ بەساڵاچووانە لە تەمەنی 45 ساڵ و بەرەو سەرەوە.

🔸شوێنی پێشکەشکردن: دەبێت بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزگاکە بێت وەک ئەوەی لە کارتی نیشتەجێبووندا چەسپێنراوە.

🔸بەڵگەنامە داواکراوەکان: پشت بەستن بە ژمارەی نیشتمانی (الرقم الوطني) کە لە کارتی نیشتمانیدا هەیە.

🔸ژمارەی جارەکانی پێشکەشکردن: هاوڵاتی بۆی نییە زیاتر لە یەک جار پێشکەش بکات، دەبێت لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا زۆر ورد بێت.

🔸وازهێنان: براوەی تیروپشکەکە لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا بۆی نییە واز لە کورسییەکەی بهێنێت بۆ کەسێکی تر.

🔸مەرجی حەجی پێشوو: پێشکەشکردن تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر نەچووبێتن بۆ حەج، یان پێشتر دەرچوون و کورسییەکەیان بەخشیوە بە کەسێکی تر).

🔸پشکی پارێزگاکان: پشکەکان لەسەر بنەمای سەرژمێری گشتی دانیشتووان کە لەلایەن وەزارەتی پلان دانانەوە پەسەند کراوە، دابەش دەکرێن.