plus4
berî 1 saet
گەرما بەهێزەکە دەگات
داوای کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەکرێت
روانگەی عێراقێکی سەوز داوا دەکات لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی هاتنی شەپۆلی بەهێزی گەرما دەوامی فەرمانبەران بۆ کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ کەمبکرێتەوە.
دەشڵێت، کاتێک گەرما 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت کاریگەری خراپی لەسەر هاوڵاتیان دەبێت بەتایبەت بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، ئەمە وێڕای ئەوەی کاریگەری لەسەر فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و تایبەت.
روانگەی عێراقێکی سەوز هاوکات داواشدەکات لەپێناو کەمکردنەوەی فشار لەسەر سیستمی کارەبا، دەوامی فەرمانبەران لە کاتژمێر سێوە بۆ یەکی نیوەڕۆ کەمبکرێتەوە.




