خشان
plus4
berî 1 meh

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارێکی پێشوو دەرچوو

 

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتاری پێشوو باسم خەشان دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای کەرخ، خەشان تۆمەتبارە بەزیان گەیاندن بە سامانی گشتی و ڕاپەڕاندنی چەند کاروبارێک لەبەرامبەر سودی دارایی.

هاوکات ئەنجومەنی باڵای دادوەری سزای بەندکردنی بۆ هەردوو تۆمەتبار قاسم دەخیل کەشیش و حەیدەر سەعید موسا، بەتۆمەتی داواکردنی بڕێک پارە بەناوی باسم خەشان پەرلەمانتاری پێشوو دەرکرد