ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەت رایدەگەیەنێت كە هیچ دامەزرانێك نییە و دامەزراندنیش پەیوەستە بە یاسای بودجەوە، ئەوەشدەخاتەڕوو كە دەیانەوێت ( بانكی دامەزراندن ) دابمەزرێنن.
فازڵ غاراوی وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵ، رەتیدەكاتەوە لەئێستادا هیچ دامەزراندنێك هەبێت یاخود هیچ پلەیەكی دامەزراندن راگەیەندرابێت وەك ئەوەی لەسۆشیال میدیا بانگەشەی بۆ دەكرێت.
دەشڵێت: پێشتر ( موحی مورتەزا قەزوینی ) سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەت، پێشنیازێكی خستوەتە بەردەم حكومەت بۆ تەرخانكردنی 20 هەزار پلەی دامەزراندن بۆ دەرچووان بەڵام ئەو پرسە هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە.
تەئكیدیش دەكاتەوە كە راگەیاندنی پلەی دامەزراندن پەیوەستە بە یاسای بودجەوە كە پلەی دامەزراندن و شایستە داراییەكان دیاری دەكات.
بەوتەی فازڵ غەراوی، پێشنیازیانكردووە ( بانكی دامەزراند ) دابمەزرێت، كە دەبێتە هۆكار بۆ پێكهێنانی داتایەكی سەرتاسەری بۆ ئەوانەی دەیانەوێت دابمەزرێن.




