ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
پزیشکێک هەڵدەکوتێتە سەر ژنە پزیشکێک کە پێشتر لێی جیابوەتەوەو چاوی دەرەکات و تاوەیەک رۆن زەیتیشی بەسەردا دەکات.
پزیشکەکە ناوی ( محەمەد عەقیدی )ـــە خەڵکی پارێزگای ئەنبارە، سەنتەرێکی جوانکاری هەبووە.
لەهاوسەری یەکەمی جیادەبێتەوە کە ( پزیشک ) بوەو لەگەڵ کچە پزیشکێکی تر لەسەنتەرەکە هاوسەرگیری دەکات بەهەمان شێوە (پزیشکی سڕکردن) بووە بەناوی ( فەیروزە محەمەد ).
ماوەیەکە لە هاوسەری دووەمیشی جیابوەتەوە کە منداڵێکیشی لێی هەیە.
چەند رۆژێک پێش ئێستا هەڵیکوتاوەتە سەر شوقەکەی ( فەیروزە ) لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی نەخیل لەبەغدا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەسۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە، چاوێکی دەرهێناوەو تاوەیەک رۆن گەرمیشی کردوەتە سەر دەموچاویدا و سوتاندوێتی و بەجێیهێشتووە.
ئێستا خانمە پزیشکەکە لەدۆخێکی تەندروستی خراپدا لەنەخۆشخانە و باس لەدەستگیرکردنی تاوانبارەکەش دەکرێت گوایە لەکاتی هەڵاتنی بۆ دەرەوەی وەڵات دەستگیرکراوە.
بەڵام هێشتا وەزارەتی ناوخۆ، هەواڵی دەستگیرکردنی پشتراست نەکردووەتەوە.
دڕندەیی تاوانەکە و بێ بەزەیی پزیشکەکە لەسۆشیال میدیا دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتوەتەوە و چالاکوانان داوا دەکەن رێگە نەدرێت پزیشکە تاوانبارەکە لەسزا دەربازی بێت.




