منتصر حالوب
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، ( مونتەسر كازم حالوب ) یاریدەدەری كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باشور بەتۆمەتی تێوەگلانی لەدۆسییەكەی عەدنان جومەیلی دەستگیركرا.

 

مونتەسر كازم حالوب، لە 29ی كانونی یەكەمی 2025 وەك بریكاری یەكەم و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ كاروباری هونەری لەكۆمپانیای پاڵاوگەكانی باشور دەستبەكاربووە.

 

پێشتر بەڕێوەبەری دەستەی پڕۆژەكانی باشور و بریكاری بەڕێوەبەری دەستەی جوگرافیا بوە لەكۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكان.

 

(مونتەسر) و برایەكی بەناوی (محەمەد) خاوەن كۆمپانیای ( تام بۆ بەڵێندەرایەتی )ن كە دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە گرێبەستە نەوتییەكانی باشوردا گرتووە.

 

تۆمەتبارە بەخراپ بەكارهێنانی پۆستەكەی، هەدەردانی سامانی گشتی، دزینی كەلوپەل و بۆڕی لەكۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكان لەبەرژەوەندی كۆمپانیا تایبەتەكەی.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی "مەسەلە"ی عێراق