روداوكەی بەغدا
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

- کەناڵی عەرەبییە زانیاری گرنگ سەبارەت بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی پەرلەمانتارو بەرپرسانی عێراق دەخاتەڕوو:ـ

 

- هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران 19 کەسی کردە ئامانج کە ئەندامانی ئێستا و پێشووی پەرلەمان و بازرگانیان تێدایە.

 

- دوو پەرلەمانتاری عێراق بە ناوەکانی حسێن مونیس و عەلا سوکەر بە هەڵمەتەکەیان زانیوەو پێش دەستگیرکردنیان هەڵهاتوون.

 

- ئەو دوو پەرلەمانتارەی هەڵهاتوون مۆبایلە تایبەتەکانیان لە شوێنێک بەجێهێشتووە لەکاتێکدا خۆیان لە شوێنێکی دیکە بوون.

 

- ئەو دوو پەرلەمانتارەی هەڵاتوون سەر بە کەتیبەکانی حــ..ـــ.زبوڵڵا و هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانن.

 

- ژنە پەرلەمانتارێک کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی، مۆبایلەکەی لە دەرەوەی عێراق بەجێهێشت لەکاتێکدا خۆی لەناو عێراق بوو ئەمەشی بۆ خۆشاردنەوە ئەنجامداوە.

 

-یەکێک پەرلەمانتارەکان کە لە هەرێمی کوردستان بوو لەئامادەکاریدا بوو تاهەڵبێت بۆ تورکیا ، بەڵام توانرا دەستگیربکرێت.