plus4
berî 1 saet
لەچوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەی کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە باشترین گوندی گەشتوگوزاری لە جیهان رایدەگەیەنێت، عێراق پێنج گوندی کاندید کردووە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە کە سیانیان لە هەرێمی کوردستانە.
عەلی یاسین وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار لە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەو گوندانەی هەڵبژێردراون بۆ رەکابەرییەکە بریتین لە گوندی بیارە لە هەڵەبجە و گوندی هێرۆ لە دهۆک و گوندێکی قەزای ڕەواندز لە هەولێر، لەگەڵ گوندی ئەمریکی لە موسڵ و گوندی ئەبو سوبات لە زیقار.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، مەبەست لە کاندیدکردنی گوندەکان بەدەستهێنانی ئاوەدانی و گەشەپێدانی بەردەوامی گەشتکوزارو باشترکردنی رێژەی سەوزاییە لە عێراق.




