بارةى عراقي
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

غالب محەمەد پەرلەمانتارانی عێراق رایگەیاند ، دوای ئەوەی لەگەڵ ئەحمەدی حاجی ڕەشید بە نوسراوی فەرمی داوایان لە فالح ئەلساری، وەزیری دارایی عێراق کرد مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لەوەزارەتی داریی عێراقەوە بخرێتە سەر حسابە بانکییەکانیان کە ئێستا هەیانەو تەونین بکرێت، وەزیری دارایی نوسراوەکەی ئاڕاستەی فەرمانگەی یاسایی کردووە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و نوسراوکردن بۆ ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بەمەبەستی بریاردان لەسەری.

 

سەبارەت بە هێزەئەمنییەکانیش ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، داوایانکردووە پەلەبکرێت لە کۆکردنەوە و وردبینیکردنی داتای هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ پرۆسەی تەوطین لە قۆناغی داهاتوودا.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو ئەم کارەیان لە ئەنجامی چەندین کۆبوونەوەی چڕ هاتووە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان.