Plus4
berî 2 saet
هێزەكەی ئەبو عیزرائیل چەكەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد
لیژنەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی و سنوورداركردنی چەك بۆ دەستی دەوڵەت لەئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، هەنگاوەكانی بۆ تێكەڵكردنی چەكدارانی كەتیبەكانی (ئیمام عەلی) دەستپێكرد.
لەیەكەم هەنگاویشیدا داتای چەكداران و چەك و ئۆتۆمبێلەكانی ئەو گرووپەی وەرگرت، تا پرۆسەی تێكەڵكردنیان لەچوارچێوەی هێزەكانی سەربازیی عێراق بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.





