Plus4
berî 1 saet
سی پی تی: سوپای تورکیا لەنێو هەرێم بازگەی داناوەو پشکنین بۆ ئۆتۆمبێل و ناسنامەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق دەکات
کامەران عوسمان؛ ئەندامی ڕێکخراوی (سی پی تی) ڕایگەیاند: سوپای تورکیا لەنێو خاکی هەرێم پشکنین بۆ پاسەوانی سنووری عێراق دەکات.
🔸 سوپای تورکیا ناسنامەی پاسەوانانی سنووری عێراق تۆماردەکات و بازگەکەی سوپای تورکیا بەقووڵایی 19 کیلۆمەتر لەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندایە.
🔸 ڕوونیشیکردەوە: پاسەوانانی سنوور بۆ گەیشتن بەبارەگاکەیان دەبێت بەبازگەکەی سوپای تورکیادا تێپەڕببن.
🔸 لەمانگی چوارەوە سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلی پاسەوانانی سنوور دەپشکنێت و ناسنامەکانیان تۆماردەکات.
🔸 سوپای تورکیا لەسنووری قەزای ئامێدی ڕێگری لەهێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دەکات و پشکنین بۆ ئۆتۆمبێل و ناسنامەکانیان ئەنجامدەدات.
🔸 هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بارەگایەکی لەگوندی (سیدا) لەسنووری ناحیەی شێلادزێ هەیە، بۆ گەیشتن بەو بارەگایەو ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، ناچارن بەبازگەیەکی سوپای تورکیادا تێپەڕن کە لەهاوینەهەواری (ئاقا مارک) لەگەلی ڕێکان جێگیر کراوە.





