یارمەتی
Plus4
berî 1 saet

وەزیری پێشمەرگە: ئەمریکا بەڵێنیداوە لەهاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوامبێت

 

شۆڕش ئیسماعیل؛ وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئێمە کاری باشمان بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کردووەو ئەمریکاش بەڵێنیداوە لەهاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوامبێت.

 

وەزیری پێشمەرگە دەڵێت: گەر پەرلەمانی کوردستان کارا بووایەو حکومەت پێکبهێنرایە، ئێستا دۆخی پێشمەرگە باشتر دەبوو.

 

سەبارەت بە بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەمریکاو لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو ئەمریکاش وتی: ئەمریکا بەڵێنیداوە هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە بەردەوامبێت و ئەوانیش هەوڵدەدەن لێکتێگەیشن لەگەڵ واشنتن نوێبکەنەوە.