Plus4
berî 1 saet
داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر دوو پەرلەمانتار دەکرێت
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، بەتۆمەتی سەرانە وەرگرتن داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار حەسەنێن خەفاجی کردووە.
بەپێی وتەی ئەو کەسەی سکاڵای تۆمارکردووە ، حەسەنەین خەفاجی داوای كردووە 40% پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی بكات بەناوێوە.
هاوکات داوای 500 هەزار دۆلاریشی لێی کردووە ، بۆ تەواوکردنی کارێکی خزمەتگوزاری گشتی.
پێشتریش بە تۆمەتی سەرانە وەرگرتن و داواکردنی بڕی 50 هەزار دۆلار، دادگا داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر محەمەد كەربولی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم كرد.




