کۆبونەوە
Plus4
berî 1 saet

سەرۆک کۆمارو ئاسۆ مامەند دۆخی کەرکوک تاوتوێ دەکەن

 

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق لە بەغداد پێشوازی کرد لە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

 

لە دیدارێکدا هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا ئامادەبوو دۆخی گشتی وڵات تاوتوێکرا و تەئکید لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان لایەنەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی .

 

هەر لە دیدارەکەدا رەوشی کەرکوک گفتوگۆی لەبارەوە کراو سەرۆککۆمار ستایشی رۆڵی یەکێتی و ئاسۆ مامەندی کرد بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان و وتی ئەم سیاسەتەی پەیڕەو دەکرێت فاکتەری بەهێزی سەقامگیری و ئارامیە نەک لە کەرکوک بگرە لە عیراقیشدا ، چونکە قووڵکردنی پێکەوەژیانئ نەتەوەیی و ئاینی لە شارەکەدا لە خزمەتی کەرکوکێکی ئاوەدان و خۆشگوزەرانتر دەبێت .

 

ئاسۆ مامەند سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆککۆماری عیراقی کرد و رایگەیاند بە پەرۆشەوە کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی کەرکوکییەکان بەبێ جیاوازی و دەمانەوێت هەموو هاوکارمان بن تا بە پرۆژەو کردەوە خزمەتی زیاتری شارەکەمان بکەین .