البنزين
Plus4
berî 1 saet

هەولێر.. نرخی بەنزین ئاگردەکاتەوەو شۆفێران لەم نرخە بەرزەی نیگەرانن

 

نرخی بەنزین لەسنووری پارێزگای هەولێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لەئێستاشدا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 1075 دینار دەدرێت بەشۆفێران.

 

لەوبارەیەوە سالار محەمەد؛ لێپرسراوی پشکنین لەبەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت: بۆ یەکەمجار دوای 5 ساڵ، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار کە پێشتر لەنێوان 950 بۆ 750 دینار بوو.

 

جۆرەکانی تری بەنزینیش بەهەمانشێوە بەرزبوونەتەوە، بەجۆرێک نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن بە 1400 دینارو نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر بە 1500 دینار دەدرێت بەشۆفێران.