Plus4
berî 3 saet
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بەزیادکردن مووچەکانیان و دامەزرانیان بەشێوەیەکی هەمیشەیی
عه‌لی زه‌یدی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا بڕگه‌یه‌ك له‌بوودجه‌ی ساڵی 2027 دابنرێت بۆ دامه‌زراندنی پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو كه ئێستا وه‌ك گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن.
بەپێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئەمڕۆ زه‌یدی پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو كه ئێستا وه‌ك گرێبه‌ست له‌داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كارده‌كه‌ن کەتیایدا هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و ته‌ندروستی ئامادیبوون.
له‌دیداره‌كه‌دا عه‌لی زه‌یدی؛ گوێی لەداواكاری و پێشنیازه‌كانیان ئه‌و ئاسته‌نگانه گرت كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق فه‌رمانیكرد بڕگه‌یه‌ك له‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2027 جێگیربكرێت بۆ دامه‌زراندنی ئەو پزیشكانەو هه‌مواركردنه‌وه‌و زیادكردنی مووچه‌كانیان وه‌ك گرێبه‌ست له‌ئێستاداو ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌رخانكردنی دارایی پێویست له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵی داراییدا.
ناوبراو فه‌رمانیشیكرد پێداچوونه‌وه به‌یاساو ڕێساكانی په‌یوه‌ست به‌و پزیشكانە بكرێت و توێژینه‌وه بۆ گونجاندنیان له‌گه‌ڵ سرووشتی كاره‌كانیان و ئه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه بكرێت.





