Plus4
berî 3 saet
عێراق سەبارەت بەدەروازەو بازگەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ دەردەکات
حكومەتی عێراق و دەستەی دەروازە سنورییەكان، سەبارەت بە دەروازەو بازگەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ دەردەكات.
عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا لەهەموو كاتێك زیاتر ئیرادەیەكی بەهێز بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتیی دۆسیەی دەروازە سنورییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، كاتێك ڕێكارەكان و پێناسەی گومرگی لەهەردوولا یەكدەخرێن، ئیتر هیچ پاساوێكی یاسایی و كارگێڕی بۆ مانەوەی ئەو بازگانە نامێنێتەوە.
وائیلی، دەڵێت: لێكتێگەیشتنی گەورە لەبارەی یەكخستنی پێناسەی گومرگی و پشكنینی پێشوەختە بۆ كاڵاكان لەنێوان بەغداو هەرێم، بەتایبەت لەبارەی یەكخستنی پێناسەی گومرگی و ڕێكارەكانی پشكنینی پێشوەختە بۆ كاڵاو شتومەكە ئاڵوگۆڕكراوەكان هەیە.





