کۆبونەوە
Plus4
berî 1 saet

هەرێم و بەغداد رێکەوتن کۆمپانیا بیانییەکان دەستبەکارکردن ئەکەنەوە 

 

عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوەوەو و بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، زەیدی بڕیارداوە لەسبەی پێنجشەمەوە کاری کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە .

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، زەیدی بڕیاریشیداوە هەموو پێداویستییەکانی کۆمپانیاکان دابینبکات لەپێناو زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و قەرەبووکردنەوەی زیانە داراییەکان .

 

زەیدی لە کۆبونەوەکەدا جەختی کردەوە، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە عێراق زیانی دارایی زۆری بەرکەوتووەو دەبێت لەرێگەی کاراکردنەوەیکاری کۆمپانیا نەوتییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، تەواوی داهاتە لەدەستچووەکانی خەزێنەی دەوڵەت بە خێرایی قەرەبوو بکرێنەوە.