فساد
plus4
berî 1 saet

10 ملیۆن دۆلارو 40 موڵک و خانووی بەرپرسێکی حکومی دەستی بەسەرداگیرا

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و پارەی عەدنان محەمەد مەحمود بریکاری وەزیری نەوتی عێراقی راگەیاند کە لەئێستادا بەهۆی گەندەڵیەوە دەستبەسەرە .

بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، تائێستا دەستبەسەر 10 ملیۆن دۆلار و 3 ملیار دینار عێراقی و 40 موڵک و ماڵی ئەو بەرپرسەو دەوروبەریدا گیراوە.

دەشڵێت ، موڵک و خانوبەرەکان لە هەولێرو بەغدادو سەڵاحەدین بووە.

هاوکات دەستیش بەسەر یەک کیلۆ و نیو خشڵ و زێڕدا گیراوە، ئەمە وێڕای دەستبەسەرداگرتنی چەندین جۆری چەکی قورس و سوک.