plus4
berî 6 saet
پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک گەمارۆی تۆمەتبارێک دەدەن و دەستگیریدەکەن
مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک توانییان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە لەڕێگەی مۆبایلەوە گێچەڵی بەکچێک کردووە.
لەوبارەیەوە ڕاگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: ژنێک پەیوەندیی بە 911ەوە دەکات کە تووشی هەڕەشەو گێچەڵ بووەتەوە.
دەشڵێت: پاشان بەسەرپەرشتیی عەمید عیسام زەنگەنە؛ بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، توانرا بۆ ئەو مەبەستە بۆسەیەک لەنێو شاری کەرکوکدا دابنرێت و پاش گەمارۆدانی، کەسی مەبەست دەستگیربکرێت




