plus4
berî 6 saet
ئاگادارییەكی گرنگ لەپۆلیسی فریاكەوتنی كەركوكەوە بۆ هاووڵاتیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك، هەموو دانیشتووانی شارەكە ئاگاداردەكاتەوە، ئەوانەی چەكیان لەماڵەوە هەیە بۆ پارێزگاریكردن لەخۆیان، پێویستە بەشێوەیەكی یاسایی چەكەكانیان تۆماربكەن.
ژمارە مۆبایلێكیشی بڵاوکردووەتەوە كە بریتییە لە (07701226951) تا هاووڵاتیان لەڕێگەیەوە پەیوەندییان پێوەبكەن و تیمی گەڕۆكی پۆلیسی فریاكەوتن خۆی دەچێتە ماڵەكەو چەكەكەیان لەڕێگەی وێپ سایت و ماڵپەڕی ئۆڕ تۆماردەكات.
پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك لەبانگەوازەكەیدا دەڵێت: ئەم هەڵمەتە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانە لە لێپرسینەوەی یاسایی، چوونكە دوای تەواوبوونی پرۆسەكە، چەكی نایاسایی لەهەر ماڵێكدا دەستی بەسەردا بگیرێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت.




