Plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگی زەیدی و چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ لیژنە سێ کەسییەکەی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار ،لێژنە سێ کەسیەکە کە پێکدێن لە عەلی زەیدی و محەمەد شیاع سودانی و هادی عامری لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێوازەکانی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و هەروەها دابەشکردنی ئەندامانی گروپە چەکدارەکان بەسەر وەزارەتی و دەزگا ئەمنییەکان تاوتوێدەکەن بەو مەرجەی لە دۆسێکانیاندا بابەتی تاوانکاری نەبێت.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە کۆبونەوەکەدا پێشنیازی زیادکردنی وەزارەتێکی یاخود دەستەیەک تاوتوێکردەکردێت تا گروپە چەکدارەکانی تێدا کۆبکرێنەوەو رێکیشبخرێنەوە، لەگەڵ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ بەئامانج گەیاندنی ئەو بیرۆکەیە.





