Plus4
berî 1 saet
زەیدی: نابێت چیتر چەک لەدەستی عەشیرەت و گرووپەکان دابێت
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، جەخت لەبەردەوامیی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی گرووپەکان بۆ دەستی دەوڵەت دەکاتەوە.
زەیدی؛ دەڵێت: حکومەت سوورە لەسەر ڕێگریکردن لەپێشێلکردنی سەروەریی یاساو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە: زەیدی؛ لەدیدارێکیدا لەگەڵ شێخ و کەسایەتیی دیاری عەشایەری، جەختی لەپێداگریی حکومەت لەجێبەجێکردنی پرۆژەی کۆکردنەوەی چەک بۆ دەستی دەوڵەت کردووەتەوە.
وتووشیەتی: ڕێگریکردن لەپێشێلکارییەکانی سەروەریی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی پێگەو سەروەریی عێراق، ئەرکی لەپێشینەی حکومەتی ئێستایە.
لەو دیدارەدا زەیدی وتوویەتی: تەواوی ئەم بنەمایانە هاوتەریبن لەگەڵ ئەو داواکارییانەی کە مەرجەعیەتی باڵای ئایینی جەختیان لەسەر دەکاتەوە.





