بارانبارین
Plus4
berî 1 saet

مانگی حوزەیرانیش باران دەبارێت و کەرکوک دەگرێتەوە

  پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران دەبارێت، هاوکات لەگەڵ بارانەکەشدا بایەکی بەهێز چالاک دەبێت.

 

 رونیشیکڕدوەتەوە، لە شەوی هەینییەوە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند ڕوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەرییەکەی تاوەکو بەیانی شەممە بەردەوام دەبێت

 

هاوکات دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند تا رۆژی سێ شەممە ئەگەری نمە باران هەیە لەچەند ناوچەیەکی عێراق.