berî 1 saet
ئەدهەم بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی ، بەردەوام بن لەداکۆکیکردنتان بۆ هێشتنەوەی هاوسەنگیی هێز لە هەرێمی کوردستان
ئەدهەم بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە و تێیدا دەڵێت، پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە بەڕێزتان و تەواوی لایەنگران و جەماوەری حزبە تێكۆشەرەكەتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم
ئومێد دەكەم وەك ھەمیشە بەردەوامبن لە ھەواڵدان بۆ خزمهتی گەل و وڵاتمان، و داکۆکیکردنتان لە هێشتنەوەی هاوسەنگیی هێز لە هەرێمی کوردستان زیاتر پێگەی حزبە تێکۆشەرەکەتان بەهێز دەکات





