Plus4
berî 1 saet
منداڵێک کەوتە ژێر دەڕاسەوەو گیانی لەدەستدا
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ، لەگوندی وارانی سەر بە ناحیەی زنانەوە تەرمی منداڵێك بەناوی (عەلی عیماد مەدحەد) لەدایكبوو 2014 هێنرایە پزیشكی دادی قەزای كەلار.
وتیشی، بەوتەی كەسوكارەكەی، لەكاتی دروێنە لەگەڵیان بووەو دەستكاری دەراسەكەی باوكی كردووەو سولفی لێداوە، بەهۆیەوە منداڵەكەی شێلاوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕو لەئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەسەر روداوەكە كردۆتەوە.




