Plus4
berî 1 saet
رێبوار تەها بەدەم کێشەی هاوڵاتیانی گەڕەکی پریادییەوە دەچێت
رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە دانیشتووانی گەڕەکی پریادی کە بەر لە ماوەیەک ئاگادارکرابوونەوە کە خانوەکانیان چۆڵ بکەن.
رێبوار تەها بۆ چارەسەرکردنی یاسایی ئەو بابەتە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەری دانیشتووانی ئەو گەڕەکە و بەڕێوەبەری ئەوقاف و بەڕێوەبەری بەشی وەبەرهێنانی ئەوقاف و بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرە/١، ئەنجامدا.




