Plus4
berî 2 meh
هەورەبروسکەی بەهێز دەست پێ دەکات
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی کەشێکی ناسەقامگیری لاواز بەشێک لەناوچە جیاوازەی هەرێمی کوردستان لەکاتی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکەی زۆربەهێز و تاوەبارانی بەهاری هەیە.
دەشڵێت، لەناوچەکانی سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای موسڵ و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و باکووری خۆرهەڵاتی سلێمانی و باکووری خۆرهەڵاتی کەرکوک وبەشێک لەناوچەکانی باکووری هەولێر و کۆیە و دەوروبەری حاڵەتی ناسەقامگیریەکە گشگیرنیە لەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت ، ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و مۆسڵ و زاخۆ بڕی بارانبارینەکەی زیاترە لەدرەنگانی ئەمشەو بۆکاتی بەرەبەیان دەستپێدەکات بارانە لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت پلەکانی گەرمابەرزدەبێتەوە بەتایبەت لەسنووری پارێزگای کەرکوک و گەرمیان بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ (٤)سیلیزی بەرزتردەبێت .





