برینداربوون
Plus4
berî 2 saet

🔻لیژنەی لێکۆڵینەوە لەدۆسییەی ئەو قوتابییە پێکهێندرا کەلەکاتی تاقیکردنەوەدا پانکە کەوتووە بەسەریدا..

 

پەروەردەی کەرکوک لەدۆسیەی ئەو قوتابییە دەکۆڵێتەوە کەپێنجشەممەی رابردوو لەسەروبەندی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی شەشی سەرەتایی(وەزاری) پانکەی هۆڵەکە بەسەریدا دەکەوێت وبەسەختی برینداری دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە،

 

لەو بارەیەوە بەڕێوبەرایەتییەکە بڵاوی کردۆتەوە بەشی سەرپەرشتیاری سەرەتایی راسپێردراوە لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی ڕووداوەکە دەستپێبکات ودەربکەوێت لەئەنجامی کەمتەرخەمی، یاخود بەشێوەی قەزاو قەدەر بووە،

 

هەرچی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتییە کەیەکەم نەشتەرگەری بۆ سەری قوتابییەکە کردووە بەڵێنی داوە راپۆڕتێکی تێروتەسەل لەبارەی ڕووداوەکە بۆ پەروەردەی کەرکوک بەرزبکاتەوە هاوکات تیمێک لەهۆبەی مافی مرۆڤ وتەندروستی پیشەیی پێکهێندراوەو لەنزیکەوە قوتابییەکەیان بەسەرکردۆتەوەو لەدۆخی تەندروستییان کۆڵیوەتەوە،

 

پێشتر plus4 راپۆرتێکی لەبارەی ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکراکرد، تێیدا کەسوکاری منداڵەکە لەڕێی مایکی plus4وە داوایان کرد لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکەیان بکرێت ومافی قوتابییەکەیان نەفەوتێت..