Plus4
berî 3 saet
بەغداد ئامادەیە پێش جەژن موچە بنێرێت ئەگەر هەرێم ئەم کارە بکات
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندووە، سبەینێ تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت.
دەشڵێت ، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندووە ، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی ناوخۆ ئامادە بکات و بینێرێت و ئەگەر ئەو کارە بکات ئەوە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش پێش جەژن دابەشدەکرێت.




