Plus4
berî 4 saet
ئامێری رێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ بۆ خانمانی توشبوون شێرپەنجە دابیندەکرێت
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرایکرد، وەک یەکەم نەخۆشخانەی حکومی، 5 ئامێرمان بۆ خانمانی توشبووی شێرپەنجە دابینکردووە کە کاردەکەن بۆ ئەوەی کەمترین ڕێژەی قژ و مووی نەخۆشەکان هەڵوەرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە داهاتوویەکی نزیکدا 10 ئامێری دیکە لە هەمان جۆر بۆ نەخۆشخانەکە دابین دەکرێن.
د. یاد نەقشبەندی ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر داوای ئەو و نەخۆشخانەی هیوا، داواکارییان پێشکەش کردووە تاوەکو هاوشێوەی ئەو ئامێرانەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینکراون، بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکانی هەولێر و دهۆکیش دابین بکرێن، تاوەکو نەخۆشەکانی ئەو شارانەش لەو خزمەتگوزارییە پزیشکییە سوودمەند ببن.




