بافڵ تاڵەبانی
Plus4
berî 2 saet

بافڵ تاڵەبانی بۆ میدیای یەکێتی: لەئەمڕۆوە هاوکاری هێورکردنەوەی دۆخەکەبن و مەبنە بەشێک لەپەرەپێدانی ناکۆکییە سیاسییەکان

 

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامىی كوردستان ئامادەیی خۆی بۆ هەموو بەپیرەوە هاتنێک دەربڕی.

 

🔻 بافڵ جەلال تاڵەبانی:

 

🔸 وەک یەکێتی، بۆ ئێستاو داهاتووش بەپیریی هەر دەستپێشخەرییەکەوە دێین کە لەدڵسۆزییەوە بێت و خزمەتی بەرژەوەندیی گشتیی گەلی کوردستان بکات.

 

🔸 بڕیارمدا کە لەئەمڕۆوە میدیاکانی یەکێتی، هاوکاریی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بن.

 

🔸 نابێت لەئەمڕۆوە میدیای یەکێتی ببێتە بەشێک لەپەرەپێدانی ناکۆکییە سیاسییەکان.