نامۆ
Plus4
berî 2 saet

ئەمشەو پاڵەوانە کوردەکە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە

 

ئەمشەو، پاڵەوانی ناوداری کورد (نامۆ فازڵ)، لەشاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکاو لەپاڵەوانێتیی جیهانی MVP MMA کە لە نێتفلێکس پەخشدەکرێت، ڕووبەڕووی جەیک بابیان دەبێتەوە.

 

نامۆ پشتر خاوەنی چەندین بردنەوەی گەورەو دوابەدوای یەکە بەرامبەر چەندین یاریزانی بەناوبانگی وڵاتان جیهان.

 

بردنەوەی ئەم یارییە ناوبانگێکی گەورەی جیهانی بە نامۆی پاڵەوانی کورد دەبەخشێت، لەهەمان کاتدا دەرگای ڕێکخراوە گەورەکانی جیهان، بەتایبەت UFCی بۆ دەکاتەوە.

 

بردنەوەکەی نامۆ تەنها ناوبانگ نییە بۆ یاریزانە کوردەکە، بەڵکو لەڕووی داراییەوە بەپێی سیستمی باوی پاڵەوانێتییەکە، چاوەڕواندەکرێت بەکۆی گشتی پارەی چوونە نێو قەفەس و پاداشتی بردنەوەو سپۆنسەرەکان داهاتێکی نزیکەی 25 بۆ 30 هەزار دۆلار (3 دەفتەر دۆلار) بەدەستبهێنێت.

 

ئەمەش بۆ سەرەتای کاروانی پیشەگەریی نامۆ لەئەمریکا دەستکەوتێکی گەورە دەبێت.

 

بڕیاریشە یارییەکە بەرەبەیانی یەکشەممە کاتژمێر 3:00 بەکاتی کوردستان ئەنجامبدرێت.