Plus4
berî 2 saet
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک گەشتی شەوانی دەستپێدەکات
ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک دەستپێکردنەوەی گەشتی شەوانە ڕادەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە ئیدارەی فڕۆکەخانەکە لەئاگایی نامەیەکدا دەڵێت: لەڕۆژی 23ی ئەم مانگەوە گەشتی شەوانە لەفڕۆکەخانەکەمانەوە دەستپێدەکاتەوە.
دەشڵێت: ئەم کارەشمان لەچوارچێوەی پلانە بەردەوامەکانماندایە بۆ باشترکردنی شێوازی کارکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.
ڕوونیشیکردەوە: ئامانج لەزیادکردنی ژمارەی گەشتەکانی ڕۆژانەو دابینکردنی هەڵبژاردەی گەشتکردنی زیاترو گونجاوتر بۆ گەشتیاران بەدرێژایی 24 کاتژمێر، لەچوارچێوەی کارەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوکن.




