Plus4
berî 2 saet
لێکترازان ڕوویداو فالح فه‌یازو ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له‌ئیتیلافه‌كه‌ی سودانی جیابوونه‌وه
ئیئتیلافەکەی سودانی تووشی لێکترازان دەبێت و جیابوونەوەی تێدا ڕوودا.
هه‌ردوو كوتله‌ی (العقد الوطني)ی سه‌ر به فالح فه‌یازو بزوتنه‌وه‌ی (سۆمەريون) كه ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری پێشووی كار سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، جیابوونەوەی خۆیان له‌ئیئتیلافه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی (ئیئتیلافی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان) ڕاگه‌یاند.
هەردوو کوتلەکە هۆكاری كشانه‌وه‌یان له‌ئیئتیلافی ناوبراو بۆ په‌راوێزخستن و بێبه‌شكردنیان لەهەندێک ماف گه‌ڕانده‌وه.
لەوبارەیەوە له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا باسیانکردووەو دەڵێن: ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێدانی متمانه به‌حكومه‌ت ڕوویداو، خۆدزینه‌وه بووه له‌ڕێككه‌وتنه سیاسی و رێكخراوه‌ییه‌كان.
دەشڵێن: شكاندنی ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه بووه كه ڕێككه‌وتنیان لەبارەوە كراوه، وێڕای پشتبه‌ستن به‌ئامرازی په‌راوێزخستنی ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رنی گه‌ل.
به‌شێك لەهۆکاری له‌دەستدانی پۆسته‌كانی حكومه‌ت ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی سودانی، دەڵێن: سودانی به‌رژه‌وندیی تاكه كه‌سیی خستووه‌ته سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانییه‌وه.
هه‌ردوو كوتله‌كه بڕیاریانداوه وه‌ك گروپێك په‌رله‌مانتاری نیشتمانی كه بنه‌مای پشک پشكێنه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، پێكه‌وه كاربكه‌ن و به‌مزووانه پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی نوێ ڕابگه‌یه‌نن.





