Plus4
berî 2 saet
🔻بکوژەکەی شەوی رابردووی کەرکوک دەستگیرکرا
دوای 12 کاتژمێر لەروداوێکی کوشتن لەگەڕەکی عەسکەری شاری کەرکوک؛ بنکەی پۆلیسی دۆمیز بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانی کەرکوک توانیان بکوژەکە دەستگیر بکەن.
تۆمەتبارەکە لەکاتی هەوڵدان بۆ خۆدەربازکردن بەرەو ناوچەیەکی تر کەوتوەتە بۆسەوەو دەستگیرکراوە.
پڕۆسەکە بەچاودێری عەمید دلێر عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار ( بەری گەورە ) و سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دۆمیز و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدراوە.





