Plus4
berî 1 saet
🔻راگەیەندراوێک لەعەدنان حسێن قایمقامی داقوق:
🔶جارێکی تر جەخت لەسەر بابەتێکی زۆر گرنگ دەکەینەوە، دەبێت جوتیاران، موختارەکان و خەڵکی داقوق ئاگاداربن لەگەڵ نزیکبونەوە لەوەرزی گەرما و بونی گیای وشک و دارستانەکام مەترسی ئاگری گەورە هەیە.
🔶داوا لە هەمووان دەکەین هاوکاربن و لەهەر روداوێکی ئاگرکەوتنەوە خێرا ئاگاداری بدەن و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە بکەن.
🔶داوا لەجوتیارانیش دەکەین دەوری زەویەکانیان پاک بکەنەوە و خۆیان لە بەجێهێشتنی پاشماوە یان سووتاندنی ئاگر لە نزیک کێڵگەکان و گیای ووشک دوور بگرن، بۆ پاراستنی سەلامەتی هەمووان.
🔶ئێمە وەک قایمقامیەتی قەزای داقوق، بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان و بەرگری شارستانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، بەردەوامین لە چاودێری ئەم بابەتە و بەهێزکردنی کەمپینەکانی هۆشیاری بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ئەهلی خۆشەپویستمان.




