Plus4
berî 1 saet
شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی:
🔶بەهۆی ئەوەی زەوی گەرمە لەم کاتانە لە وەرزی هاوین نزیک دەبینەوە به و هۆیەوە ئەگەری هەورە بروسکەی مەترسیدار زۆر زیاتر دەبن.
🔶تاوەکو 22 ی ئایار ناوبەناو هەورە بروسکە و تاوە باران بەردەوامە.
🔶لە کاتی هەبوونی هەورە بروسکە ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن لە پێناو پاراستنی سەلامەتیتان:
- دەستبەجێ بچۆ ناو ماڵ یان ئۆتۆمبێلێکی سەقف داخراو.
-هەرگیز لەژێر درەخت ، ستوونی کارەبا، لەشاخ و لوتکەی گردەکاندا مەمێنەرەوە.
- لەناو ماڵدا دەست لە ئاوی بەلۆعە مەدە و ئامێرە کارەباییەکان لە وایەر بکەرەوە.
- دوورکەوتنەوە لە ئاسن: چەتر، مۆبایل (ئەگەر لە دەرەوە بوویت) و کەرەستە کانزاییەکان لە خۆت دووربخەرەوە
- دورکەوتنەوە لەدەرگاو پەنجەرەکانی ماڵ
-(ئەگەر لە دەشتایی بوویت): ڕامەکشێ، بەڵکو تەنها وەک تۆپێک خۆت کۆبکەرەوە و لەسەر پێ دانیشە .




