plus4
berî 1 saet
ئیزیدییەکانی شنگال دژی گەڕانەوەی پارتین بۆ قەزاکە
ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیان کوردانی ئێزدی قەزای شنگال گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان دژی گەڕانەوەی ئیدارەی پێشووی پارتی بۆ قەزاکە ئەنجامدا.
هاوپەیمانی دۆسێی ئێزیدییەکان لە راگەیەندراوێکدا رونیکرکوەتەوە، ئیدارەی پێشوو بەسەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان شەرعییەتی لەدەستداوەو ئەو ئیدارەی کە پارتی سەرۆکایەتی دەکرد لە ساڵی 2017ەوە هاوڵاتیانی قەزاکەی جێهێشتووە کە ئەمەش کێشەو ئاستەنگی زۆر بۆ هاوڵاتیان و هەروەها گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان دروستکردو بەهۆیەوە لە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بێ بەشبوون.
دەشڵێت ، شنگال گۆڕەپانێک نییە بۆ ریسایکلینی ئەو ئیدارانەی لە رابردودا شکستیان هێناوەو دەستەمۆی هیچ حزبێکیش نابێت.
داواش دەکات بەزووترین کات ئیدارەیەکی نوێی سەربەخۆ و چالاک پێکبهێنرێت کە نوێنەرانی هاوڵاتیانی سنورەکە بکات.




