Plus4
berî 1 saet
شێروان شێروانی تەندروستیی تێکچووەو ڕێگە نەدراوە ببرێتە نەخۆشخانە
کەسوکارى شێروان شێروانى ئاشکرایدەکەن: ئەمڕۆ شێروان شێروانى تەندروستیى بەشێوەیەکی خراپ تێکچووە.
کەسوکارەکەی شێروان دەڵێن: ئیدارەى زیندانەکە نەیانهێشتووە ناوبراو بگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانەو تادێت تەندروستیشى بەرەو خراپى دەڕوات.
محەمەد عەبدوڵڵا؛ سەرۆکی تیمی پارێزەرانی شێروان شێروانی ڕایگەیاند: شێروان لەڕۆژی 22ى مانگى ڕابردووەوە، مانگرتنى ڕاگەیاندووەو تائێستا بەردەوامە لەسەر مانگرتن و دۆخی تەندروستیشی خراپە.




