لیستی مووچە
Plus4
berî 1 saet

بەپەلە.. لیستی مووچەی مانگی 4 بڵاوکرایەوە

 

کەمێک بەر لەئێستا، لەڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی دارایی هەرێم، خشتەی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

 

🔸 دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم:

 

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( ١٦ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.  

 

تێبینی؛ لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەکە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش ڕۆژی پێنج شەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن سبەی چوار شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری 

١٢ ی ئایاری ٢٠٢٦