سەرۆک وەزیرانی داهاتوو
plus4
berî 1 saet

شەڕی لایەنەکان لەسەر وەزارەتە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە

 

وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت بەرەو کۆتایی دەچێت، هۆشداریدەدرێت لەبارەی لێكەوتەكانی تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیریی سیاسی لەعێراق.

لەوبارەیەوە محەمەد سەعدی؛ ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: چوارچێوەکە بەردەوامە لەهەنگاوەکانی تەواوكردنی کابینەی حکومەت بەر لەکۆتایی ماوەی دەستووری.

وتیشی: هەندێک وەزارەت بەتایبەت وەزارەتە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان، لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا ناکۆکییان لەسەرەو لەئێستادا لەگفتوگۆدان بۆ یەکلاییکردنەوەیان.

دەشڵێت: بڕواناکرێت دوابخرێت، دوورنییە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو کابینەکە یەکلاییبکرێتەوە.

هەر لەوبارەیەوە پەرلەمانتار تالیب بەیزانی؛ دەڵێت: هێزە سیاسییەکان کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە، لەگەڵ بوونی هەندێك ناکۆکی سەبارەت بە ژمارەیەک لەوەزارەتەكان.

پەرلەمانتار محەمەد ئەبولعەیس؛ لەوبارەیەوە هۆشداریدا لەتێپەڕاندنی وادەی دەستووری كە 30 ڕۆژە.

وتیشی: تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر سەقامگیریی سیاسی دەبێت.