هێزی سەربازی
plus4
berî 1 saet

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: هیچ هێزێکی نایاسایی لەعێراقدا بوونی نییە

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عێراق ڕایگەیاند: لەئێستادا هیچ هێزێک یاخوود بنکەیەکی نایاسایی سەربازی لە عێراقدا بوونی نییە.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاشکرایدەکات کە هێزەکانیان لەنێو مانگی ئازاری ئەمساڵدا لەگەڵ گرووپێکی نەناسراو و ڕێگەپێنەدراو تووشی پێکدادان بوون.

دەشڵێت: ئەو هێزە نەناسراوە لەڕێگەی فڕۆکەوە لەبیابانی کەربەلا پاڵپشتی دەکران.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە: ئیسرائیل لەبیابانەکانی ڕۆژئاوای عێراق بنکەی سەربازیی نهێنیی دروستکردووە بۆ پاڵپشتی سوپای ئیسرائیل لەکاتی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆسەر ئێران.