موچە
Plus4
berî 1 saet

وه‌زاره‌تی دارایی: سبەی پارەی تەواوکاری مووچە بگات دەست بەدابەشکردنی دەکەین

 

 

کەمێک بەر لەئێستا، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: چاوەڕواندەکرێت سبەی سێشەممە تەواوکاری مووچە بگاتە دەستمان و ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکەین.

 

🔸 دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم:

 

نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ١١ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) بڕی ( ٦٦٣،٨٠٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو شەست و سێ ملیارو هەشت سەدو پێنج ملیۆن دینار وەک بەشێک لەتەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 

چاوەڕێدەکرێت سبەی سێ شەممە گوژمەی تەواوکاری مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچەو وەرگرتنی پارەکە لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.