Plus4
berî 8 saet
شۆڕش ئیسماعیل: سەرجەم ئەفسەران مافی پلەبەرزکردنەوەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە
شۆڕش ئیسماعیل؛ وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاودەکرێتەوە.
وەزیری پێشمەرگە لەڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵی زۆرمانداوە تا ئەم پرۆسەیە لەکاتی یاسایی خۆیدا جێگیربکرێت.
شۆڕش ئیسماعیل؛ لەو ڕووەوە دڵنیایی تەواوی دایە ئەو ئەفسەرانەی ناویان لەخشتەکانی تردایە.
جەختیشیکردەوە: بەزووترین کات شایستەی پلە بەرزکردنەوەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە.





